بومەلەرزەیەک مەغریبی هەژاند و لانیکەم 296 کەس گیانیان لەدەستداوە

 

 

 

زووم, ئاژانسەکان

بەرەبەیانى ئەمڕ بومەلەرزەیەکى بەهێز باشورى مەغریبی هەژاند؛ لانیکەم 296 کەس گیانیان لەدەستداوە، 153 کەسی دیکەش بریندارن، ئەم ئامارە وەزارەتى ناوخۆى وڵاتەکە راگەیاندووە.

بەگوێرەى سەنتەرى بومەلەرزەزانى ئەمریکا، گوڕى بومەرزەکە 6.8 پلەى رێختەر بووە، 71 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژئاوای مەراکیش بە قوڵایی 18.5 کیلۆمەتر روویداوە.

کاتى بومەلەرزەکە 11:00 بەکاتى ناوخۆى مەغریب و 1:00 بە کاتى هەولێر بووە.

کاتى روودانى بومەلەرزەکە هێشتا بەشێکى خەڵکى لە دەرەوە و سەر شەقامەکان بوون، بۆیە گرتە ڤیدیۆیی زۆر هەن، گەنجێکى مەغریبى قسەى بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە و دەڵێت، بۆ ماوەى 10 خولەک کارەبا پچڕا. گرتەیەکى ڤیدیۆی قسەکەى پشتڕاست دەکاتەوە، لە مەلەوانگەیەکى کراوە خەڵکى پشوو وەردەگرن لەناکاو کارەبا دەپچڕێت.

بەگوێرەى گرتە ڤیدیۆییەکان دەیان باڵەخانە رووخاون، کە زۆرینەى زیانەکان بەر گوند و ناوچەکانى دەرەوەى شارە گەورەکان گەیشتوون.

خەڵکى لە ترسی بومەلەرزە بە درێژایی شەوی رابردوو لە دەرەوە بوون و لەسەر شەقامەکان نوستوون.

هەواڵی زیاتر

Back to top button