پەرلەمانی کۆریای باشوور بازرگانیکردنی بە گۆشتی سەگەوە قەدەغەکرد

زووم:

 

پەرلەمانی کۆریای باشوور یاسایەکی دەرچوواند بۆ قەدەغەکردنی بازرگانیکردن بە گۆشتی سەگ بە مەبەستی خواردنی کە نەریتێکی کۆنی ئەو وڵاتەیە و بەردەوام چالاکانی بوارەکە بە شەرمەزارییەکی نێودەوڵەتی ناوی دەبەن.

بەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی وڵاتەکە بە کۆی دەنگی 208 دەنگی بەڵێ و نەبوونی هیچ دەنگێکی نەخێر، پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد، لەدوای وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی لە سەرۆکی وڵاتە و دوای سێ ساڵ، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەگوێرەی یاساکە، بەخێوکردن، فرۆشتن و سەربڕینی سەگ بە مەبەستی بەکارهێنانی گۆشتەکەی سزای سێ ساڵ زیندانی یان پێبژاردنی دارایی بە بڕی 30 ملیۆن وۆن کە دەکاتە 23 هەزار دۆلاری ئەمرییک.

پڕۆژەیاساکە پشتگیرییەکی زۆری لەلایەن یۆن سوک یۆل، سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە هەبوو کە خۆی بە ئاژەڵدۆست دەناسێنێت و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، چەندین سەگ و پشیلەی بێسەرپەرشت بەخێودەکات و رەخنەیەکی زۆر لە خواردنی گۆشتی سەگ دەگرێت لە وڵاتەکەی.

گۆشتی سەگ لە مێژە بەشێک بووە لە خواردنی خەڵکی کۆریای باشوور و ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن سەگ بۆ ئەو بازرگانییە سەردەبڕدرێن، بەڵام لەم دواییانەدا خواردنی گۆشتی سەگ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بە تایبەت لەناو گەنجان و نەوەی نوێدا.

هەوڵەکانی پێشووی قەدەغەکردنی خواردنی گۆشتی سەگ رووبەڕووی ناڕەزایەتی توندی جووتیاران و خاوەن کێڵگەکانی بەخێوکردنی سەگ دەبوونەوە، بەڵام ئەم یاسایە هەوڵدەدات قەرەبووی ئەو کەسانە بکاتەوە کە بازرگانییەکەیان لەسەر گۆشتی سەگە.

بەپێی ئامارەکانی حکومەت ساڵانە نزیکەی 1100 کێڵگەی سەگ هەن کە سەدان هەزار سەگ بەخێو دەکەن و دوای سەربڕینیان، لە چێشتخانەکانی سەرتاسەری وڵاتدا پێشکەش دەکرێن.
ئەو یاسایەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی وڵاتەکە دەرچوێنرا بۆ پاراستنی سەربڕینی دڕندانە و رێکخراوی سەگ و پشیلەیە، واتە خواردنی گۆشتی سەگ و پشیلە قەدەغە ناکات.

هەواڵی زیاتر

Back to top button