سەلوان مۆمیکا سوید بەجێدەهێڵێت و دەچێتە نەرویج

 زووم:

سەلوان مۆمیکا ئەو هاووڵاتیە عێراقییەى دانیشتووى سوید کە ساڵى رابردوو چەند کۆپییەکى قورئانى سووتاند دەڵێت، دەچمە نەرویج و لەوێ داواى مافى پەنابەرى دەکەم.

هۆکارى بەجێهێشتنى سوید و رووکردنە وڵاتى نەرویج بەهۆى هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتى مانەوەیەتى لەلایەن دادگاى کۆچى سویدەوە، کە لە مانگى رابردوودا بڕیارى دیپۆرتکردنەوەى پەسەندکرد، کە لە تشرینى یەکەمى ساڵى رابردوو دەرچووبوو.

سەلوان مۆمیکا بە ئاژانسى فرانس پرێسى گوتووە، دەچمە نەرویج بۆئەوەى داواى مافى مانەوە بکەم، لەبەرئەوەى واهەستدەکات دامەزراوە حکومییەکانى سوید گۆشەگیریان کردوم و لەوکاتەوەى بڕیارى دەرکردنمان داوە سوید بووەتە هەڕەشە بۆسەر ژیانم و باسی رادەستکردنەوەمیان بە عێراق کردووە.

سەلوان مۆمیکا هاووڵاتیەکى عێراقى مەسیحى دانیشتووى سویدە، ساڵى رابردوو بە سووتاندنى چەند کۆپییەک لە قورئانى پیرۆز، لێشاوێک توڕەیى و ناڕەزایەتى لە جیهانى ئیسلامى لێکەوتەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button