ئاسایشی هەولێر: باندێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد

زووم:

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەڵێت سەرجەمیان خەڵکی ئێرانن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، دوای چاودێری و بەدواداچوونی هێزەکانیان و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، باندێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە.

ئاسایشی هەولێر، ڤیدیۆی دەستگیرکراو و ماددە هۆشبەرەکانیان لەگەڵ راگەیەندراوەکەدا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، باندەکە لە چوار تۆمەتبار پێکهاتوون، سەرجەمیان خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، مادەی هۆشبەری جۆری “کریستاڵ”یان هێناوەتە هەرێمی کوردستانەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەندامانی باندەکە مادەکانیان لە شێوەی کەپسوول ئامادەکردووە، بەشێکیان لە نێو گەدەیان و بەشەکەی دیکەش لە نێو “کۆم”ـیاندا شاردبوویانەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button