سودانی پارچە شوێنەوارێکی سەردەمی سۆمەرییەکان لە ئەمریکاوە دەگەڕێنێتەوە بەغداد

زووم…

 

سەرۆکوزیرانى عێراق لە مۆزەخانەیەکى نیۆرک لە ئەمریکا، پارچە شوێنەوارێکى سەردەمى سۆمەرییەکانى پێدەدەنەوە و دەیگەڕێنێتەوە عێراق.

بەگوێرەى ئاژانسی هەواڵی عێراقی، نوێنەرانى مۆزەخانەى میترۆپۆلیتان لە نیۆرک، پارچە شوێنەوارێکى دەگمەنی سەردەمى سۆمەرییەکان دەدەنە محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق تاکو بیهێنێتەوە بۆ عێراق وەک زێدى رەسەنى خۆی.

ئاژنسەکە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، سەرۆکوزیرانى عێراق ئەو دەستپیشخەرییەی وەک بەهێزترکردنى پەیوەندییەکانى ئەمریکا و عێراق وەسفکردووە.

پارچە شوێنەوارەکە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى سۆمەرییەکان و نێوان ساڵانى 2900 بۆ 3000 پێش زایین.

دوای پرۆسەى ئازادکردنى عێراق ساڵی 2003، بەشێک لە شوێنەوارە میژوویەکانى عێراق تاڵانکران و برانە دەرەوەى عێراق و بازرگانیی قاچاغیان پێوەکرا.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button