ژمارەیەک نەورەس لەسەر زێی بچوک تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوون

زووم…

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین دەڵێت، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە ژمارەیەک باڵندەی کێویی لە جۆری نەورەس لەسەر زێی بچوک تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فەیسبوک نووسیویەتی، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەری راپەڕین، سەردانی شوێنەکەیان کردووە و چاودێریی دۆخی باڵندەکان کراوە.

دەشڵێت، دوای ئەوەی سەردانە مەیدانییەکەیان ئەنجامدا، توانیان چارەسەرێکی سەرەتایی بۆ باڵندەکان بدۆزنەوە و باڵندە نەخۆشەکان لەوانی دیکە جیابکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پشکنین دەرکەوت نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە و لەئێستادا چاودێریی باڵندەکان دەکرێت بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button