وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: تا ئێستا له‌ 75%ی پێشمه‌رگه‌ توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه‌

زووم…

 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند، تا ئێستا له‌ 75%ی پێشمه‌رگه‌ توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه‌.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردوە، له‌ پرۆژه‌ی هه‌ژماری مندا پێشه‌نگ بووە له‌ كاره‌كانیدا و تاوەکوو ئێستا 75%ی پێشمه‌رگه‌ توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه‌ و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌ و رۆژانه‌ كارتی زیاتر له‌ بانكه‌كان وه‌رده‌گیرێنه‌وه‌.

ئاماژەى بەوەشکردوە، له‌ مانگی نیسان لە قۆناغی دووه‌مدا ژمارەیەک پێشمەرگە مووچه‌یان له‌ رێگەى هەژمارى من وه‌رگرتووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button