لە ئامەد لەسەر مادەى هۆشبەر لە یەک مانگدا نزیکەى 600 کەس دەستگیرکراون

لە ئامەد لە یەک مانگدا زیاتر لە 90 کیلۆ مادەى هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە

زووم..

 

لە مانگی نیساندا، لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى هێزە ئەمنییەکانى ئامەد بۆ روبەڕووبونەوەى مادەى هۆشبەر 587 کەس دەستگیرکراون.

بە گوێرەى هەواڵێکى پێگەى ئامیدا خەبەر، لەو دەستگیرکراوانە ٤٤ کەسیان سزای بەندکردنیان بۆ دەرچووە و ئەوانی دیکەى دۆسیەکەیان هێشتا یەکلانەبۆتەوە.

بە گوێرەى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد لەمانگی نیساندا لەو ئۆپەراسیۆنانەى لە شارەکە ئەنجامدراوە 90 کیلۆ و 117 گرام مادەى هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button