بەریتانیا مافی پەنابەریی بە کۆچبەرانی رواندا دەدات

زووم:

 

رۆژنامەی ئۆبزێڤەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، حکومەتی بەریتانیا مافی پەنابەریی بە چوار کۆچبەر داوە کە لە روانداوە روویان کردووەتە وڵاتەکە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو پلانەیە کە ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی، وڵاتەکە تیایدا رواندا بە وڵاتێکی سەلامەت ناودەبات، چونکە بەریتانیا مافی پەنابەریی تەنها بە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە دەدات کە سەلامەت نین و شەڕ و ئاڵۆزییان تێدایە.

لە لێکۆڵینەوەیەکی رۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە پێدانی ئەو مافی پەنابەرێتییە لەماوەی چوار مانگی رابردوودا بووە، ئەمەش لەکاتێکدایە لەو ماوەیەدا و تەنانەت ئێستاش مشتومڕێکی گەرم لە دادگای باڵای وڵاتەکە و پەرلەمانەکەیدا بەڕێوەدەچێت لەبارەی ئەوەی ئایا رواندا وڵاتێکی سەلامەتە بۆ ناردنی کۆچبەرانی وڵاتانی دیکە، کە لە رێگەی دورگەی ئینگلیزەوە روو لە بەریتانیا دەکەن.

پێدانی مافی پەنابەریی بە هاوڵاتییانی رواندا رەنگە هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە قووڵتر بکاتەوە چونکە سەرجەم ئەو مافی پەنابەرییانە، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەوە دەرکراون، بۆیە دراون بە هاوڵاتییانی وڵاتەکە چونکە بەهۆی مەترسییەکانی سەر ژیانیان لەلایەن حکومەتەوە وڵاتی خۆیان جێهێشتووە.

دوای ئاشکرابوونی ئەم بابەتە، پرسیاریی جدیی لەسەر بانگەشەکەی سەرۆکوەزیران دێتە ئاراوە، کە هەر لەسەرەتای گرتنە دەستی پۆستەکەیەوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە وڵاتی رواندا وڵاتێکی سەلامەتە و سوورە لەسەر ئەوەی لەو رێگەیەوە چارەسەری شەپۆلی کۆچبەران بکات.

هەواڵی زیاتر

Back to top button