موعین دەگەرێتەوە بۆ ئێران؟

زووم..

 

لەبارەى دەنگۆی گەڕانەوەی هونەرمەندی دیار موعین ئەسفەهانی بۆ ئێران، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە دەڵێت، هەواڵی خۆش بەڕێوەیە.

عەبدوڵا سوهرابی، بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى باڵاى کاروبارەکانى هاوڵاتییانى ئێران لە دەرەوەى وڵات لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەدا بە هەردوو رۆژنامەی شەرق و خوراسانی گوتووە، هەواڵی خۆش بەڕێوەیە بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە ئاشکرابکات.

هەر لە وەڵامی پرسیارەکاندا، سوهرابی گوتوویەتی، چوار لایەنى ئێرانی پەیوەندیدارن بە دۆسیەی هاوڵاتی ئێرانی لە دەرەوە کە بریتین لە ئەنجومەنى دادوەری، رێکخراوى هەواڵگریی فراجا کە تایبەتە بە بە هێزە سەربازییەکان، دەزگای ئیتڵاعاتى سوپاى پاسداران و نوێنەری رێگەپێدراوى وەزارەتى دەرەوە.

دەنگۆ و لێدوانەکەش لەبارەى گەڕانەوەی موعین پاش لێدوانەکەی محەمەد مەهدی ئیسماعیلی، وەزیری رۆشنبیری ئێران هات کە گوتبووى، موعین دەتوانێت بگەڕێتەوە ئێران.

پاش چەند مانگێکی کەم لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979، موعین ئەسفەهانی وڵاتەکەی بەجێهێشت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button