ئامەد لە رۆژانی جەژندا پێشوازی لە 500 هەزار گەشتیار کردووە

زووم…

 

دەنیز گولەر سەرۆکی سەندیکای گەشتیاری و خاوەن هۆتێلەکانی ئامەد رایگەیاند، ژمارەی گەشتیاران ٥٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ئەوەش لە مێژووی شارەکەدا بێوێنە بووە.

ئاژانسی ئەنادۆڵو بڵاویکردەوە، هۆتێلەکانی ئامەد لە جەژندا بەتەواوی پڕ بووبوون. گەشتیاران سەردانى شوێنە مێژووییەکانی وەک، مۆزەخانەی ئیچکالا، مزگەوتی ئوڵو، پردی ئۆن گوزلو، کلێسا نۆژەنکراوەکانیان کردبوو، کە سەرجەمیان لە لیستی کەلەپووری یۆنسکۆدان.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، بازاڕی خواردنى جگەری ئامەد و شیرینیی کونافە گەرم بوون، لەبەرئەوەی بە دوو خواردنی ناوازەی شارەکە دەناسرێن و خەڵکێکی زۆر لە نۆرەی خواردندا وەستابوون و لانیکەم دوو تۆن و نیو جگەر خوراوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button