ماسی سەلەمون لە کالیفۆرنیا کەمیکردووە و بۆ دووەم ساڵی لە سەر یەک راوکردنی قەدەغەکرا

زووم…

 

گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا ژمارەی ماسی سەلەمونی لە ئاوەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە، هەرلەبەرئەوەش بۆ دووەمین ساڵ لە سەر یەک راوکردنی ئەو جۆرە ماسییە قەدەغەکرا.

چارلتۆن بۆنهام، سەرۆکی دەستەی راوە ماسی کالیفۆرنیا سەبارەت بەو بابەتە دەڵێت، بەهۆی خارپی کەشوهەواوە پێشبینی ناکرێت ماسی سەلەمون پێش ساڵی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٢٧ لە ئاوەکانی ویلایەتەکە زیاد بکاتەوە، بەو پێیەی کەشوهەوای سەختی سێ بۆ پێنج ساڵی رابردوو کاریگەری زۆری خستووەتە سەر زیادبوونی ماسی سەلەمون.

لە بیست ساڵی رابردوودا ویلایەتی کالیفۆرنیا بەهۆی گەرمبوونی کەشوهەواوە رووبەڕووی وشکەساڵی و گۆڕانکاری ژینگەیی زۆر بووەتەوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر ماسی سەلەمون لەناوچوون.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان ساڵی ٢٠٢٣، تەنیا ٦ هەزار و ٣٠٠ ماسی سەلەمون لە بەشی باکووری روباری ساکرامینتۆ هەبوون کە ناوچەیەکی سەرەکی زیادبوونی ئەو جۆرە ماسییەیە، لە کاتێکدا لە ساڵی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠٥ ساڵانە ١٧٥ هەزار ماسی سەلەمون لە هەمان ناوچەدا هەبوون.

راوچیانی ماسی لە کالیفۆرنیا پێیان وایە دەسەڵاتی ویلایەتەکە نەیتوانیوە بە باشی سوود لە سەرچاوە ئاوییەکانی ویلایەتەکە ببینێت و بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئاوەوە ماسی سەلەمون کەمیکردووە.

راوچییەکان دەڵێن، ماسی سەلەمون قوربانی زیاد بەکارهێنانی ئاوە بۆ کشتوکاڵکردن، بە تایبەت کە لە کالیفۆرنیا بڕێکی زۆر ئاو بۆ کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی بادەم و گوێز و فستق بەکاردەهێنرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button