رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی رەئیسی و عەبدوڵاهیان بۆ تاران دەستیپێکرد

زووم…

 

بەیانی ئەمڕۆ رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ئیبراهیم رەئیسیی سەرۆککۆمار و ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تەورێزەوە بەرەو تاران دەستیپێکرد.

هەزاران کەس لە تەورێزی ناوەندی پارێزگای ئازربایجانی شەرقی کە هێلیکۆپتەرەکەی تێدا کەوتەخوارەوە گردبوونەوە بۆ بەڕێکردنی تەرمەکانیان، بەڵام پارێزگاری تەورێز و نوێنەری خامنەیی لە شارەکە هەر لەوێ و لە زێدی خۆیان دەنێژرێن.

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامیی ئێران لە تاران نوێژ مردوو لەسەر تەرمەکان بکات.

دواتر و لە رۆژى پێنجشەممەدا، تەرمى ئیبراهیم رەئیسى لە زێدى خۆى لە شاری مەشهەد بەخاکدەسپێردرێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button