بەهاى بیتکۆین بەهۆی رکابەرەکەیەوە پێنج هەزار دۆلار بەرزبووەوە

زووم…

 

لە ئێوارەى دوێنێوە تاوەکو بەیانى ئەمڕۆ بەهاى بیتکۆین پێنج هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەى ماڵپەرى ئینڤێستینگ، بەهاى بیتکۆین لە ئێوارەى دوێنێوە لە 66 هەزار دۆلارەوە بۆ زیاتر لە 71 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزبوونەوەیەکى گەورەیە لە بەهاى بیتکۆیندا روویداوە لەماوەیەکى کاتیى کەمدا.

جەیمس سیفارت شرۆڤەکارى ئابوورى ماڵپەرى بلوومبێرگ لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نووسیویەتى، بەرزبوونەوەی بەهاى بیتکۆین بەو خێراییە و بەو رێژە بەرزە، پەیوەندى بە ئەگەرى پەسەندکردنى سندوقی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دراوی ئەلیکترۆنی جۆری ئیسریۆمەوە هەیە لەم هەفتەیەدا لەلایەن کۆمسیۆنى ئاسایش و ئاڵوگۆڕى ئەمریکاوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button