کەشناسیی ئێران پێشبینى شەپۆلێکی دیکەى بارانبارین دەکات و هۆشدارى دەدات

زووم..

 

کەشناسیی ئێران پێشبینى دەکات لە رۆژى دووشەممەوە شەپۆلێکى بارانبارینى بەهێز رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران بگرێتەوە و هۆشدارى دەدات.

بەگوێرەی پێشبینى کەشناسیی ئێران، شەپۆلە بارانبارینەکە سەرەتا پارێزگاکانی سنە و کرماشان و ورمێ دەگرێتەوە و دواتریش پارێزگا ناوەندییەکانى ئێران دەگرێتەوە.

کەشناسی داوا لە خەڵک دەکات نەچنە شوێنە بەرزەکان و نزیک رووبارەکان نەکەونەوە، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین و خلیسکانی رێگاکان و لافاوی رووبارەکان هەروەها دەڵێت، تاوەکو دەتوانن گەشت مەکەن.

کەشناسی رایگەیاندووە، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری کەوتنەخوارەوەی بەرد و زیانگەیاندن بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەکرێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button