سامانە سروشتییەکانی ئێران: دارستانەکانی زاگرۆس لە 50 ساڵی داهاتوودا لەناودەچن

زووم…

 

یوسف مورادی بەڕێوەبەری گشتی سامانە سروشتییەکانی ئێران رایگەیاند: لە ماوەی ٥٠ ساڵی داهاتوودا، شوێنەواری دارستانەکانی زاگرۆس نامێنێت، چونکە تازە ناکرێنەوە.

بەڕێوەبەری گشتی سامانە سروشتییەکانی ئێران راشیگەیاند، ئەگەر دارستانی زاگرۆس لەناوبچێت، ڕەشەبا خۆڵی سوریا و عێراق و سعودیە بۆ ناوخۆی ئێران دەبات و خەڵکی زۆرێک لەو ناوچانەی ناوەڕاستی ئێران دەبێت کۆچ بکەن. دەشڵێت: ٤٢٪ی ئاوی ئێران هی زنجیرە چیای زاگرۆسە.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی ئیعتیمادیش، لە ٤٥ ساڵی رابردوودا و دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ١٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە لە دارستانەکانی زاگرۆس لەناوچوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە دەیەکانی رابردوودا گەشەسەندنی شارەکان و شوێنی نیشتەجێبوون لە ئێراندا هاوکات بووە لەگەڵ لەناوبردنی دارستانەکان و بەتایبەتیش دارستانەکانی زاگرۆس.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button