سبەی لە بەغداد و پێنج پارێزگای دیکە پلەکانی گەرما دەگەنە 40 پلە

زووم..

 

کەشناسی عێراق پێشبینیدەکات سبەی لە بەغداد و پێنج پارێزگای دیکەی عێراق پلەکانی گەرما بگاتە 40 پلەی سیلیزی.

کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی لەناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق خۆڵبارینی سوک هەبێت و لە ناوچەکانی باکووریش نمەباران دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەگوێرەی خشتەی بڵاوکراوەی کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکرێت سبەی لە پارێزگاکانی بەغداد، بابل، نەجەف، زیقار، موسەنا و بەسرە پلەکانی گەرما بگەنە 40 پلەی سیلیزی.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button