بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان: پێشبینی ناکرێت ئەمساڵ بێڵماوسەکەی دوکان سەرڕێژبێت

زووم:

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان دەڵێت، پێشبینی ناکەن ئەمساڵ بێڵماوسەکەی دوکان سەرڕێژ ببێت.

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لەوبارەیەوە بە زوومی سلێمانی گوت، ئەمساڵ رێژەی ئاوی بەنداوی دوکان لەسەدا ٤٨ـە و بەراورد بە سێ ساڵی رابردوو رێژەکە زیاترە.

سەبارەت بە ئاستی بارانبارین لە قەزای دوکان، کۆچەر جەمال گوتی، ئەمساڵ تا ئەم کاتە ٥١٩ ملیمەتر باران لە قەزاکەدا باریوە، ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە ٤٣٧ ملیمەتر باریبوو.

گوتیشی، تائێستا نزیکەی چوار مەتر ئاوی بەنداوی دوکان زیادیکردووە.

دوایین جار کە بێڵماوسەکەی دوکان پڕ بوو ساڵی ٢٠١٩ بوو، دوای ئەوەی رێژەیەکی زۆر باران باری.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button