ئەرمەنەکانیش بۆ کورسییەکەیان سکاڵایان لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد

لە سکاڵاکەدا داوا کراوە هەڵبژاردن لە هەرێم بکرێتەوە بە یەک بازنەی هەڵبژاردن

زووم…

 

بۆ داواکردنەوەی کورسییەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان ئەرمەنەکانیش سکاڵایان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تۆمارکرد.

دوا بەدوای تورکمان و کریستیانەکان، ئەرمەنەکانیش بۆ داواکردنەوەى کورسییەکەیان لە پەرلەمانى کوردستان، لە دادگای بالای فیدراڵی سکاڵا تۆماردەکەن و سکاڵاکەشیان لەلایەن “یەروانت نیسان مارکۆس”، کەسایەتى ئەرمەن و ئەندامى خولى چوارەمى پەرلەمانى کوردستان تۆمار کراوە.

لە سکاڵاکە داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی کراوە، رێکارەکانى کۆمسیۆن بە نادەستوورى بناسێنێت و کورسی کۆتای ئەرمەنەکان بگێڕێتەوە و هەرێمى کوردستانیش بکرێتەوە بە یەک بازنەى ھەڵبژاردن.

دادگای باڵای باڵای فیدراڵی بە بڕیارێک کورسییەکانى پەرلەمانى کوردستانى لە 111 کورسییەوە کرد بە 100 کورسی و  دابەشى کردوون بەسەر چوار بازنەى هەڵبژاردن، دوای ئەو بڕیارەش هەریەکە لە تورکمانەکان و کریسیتیانەکان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانى هەرێم سکاڵایان دژی ئەو بڕیارەى دادگای باڵای فیدراڵی لە هەمان دادگا تۆمارکرد.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button