پۆلیسی ئێران دەڵێت لە کۆڕێکدا لە تاران 261 “شەیتانپەرستی” دەستگیرکردووە

زووم..

 

پۆلیسی تارانی پایتەختی ئێران دەستگیرکردنی 261 ئەندامی “تۆڕی شەیتانپەرستی لە شارەکە راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی پۆلیس تاران، 146 پیاو و 115 ژن لە شوێنی کۆبوونەوەی شەیتانپەرستان بە رووتی ئامادە بوون، لۆگۆ و نیشانە و هێماکانی شەیتانپەرستی لەسەر جلوبەرگ و سەر و دەم و قژیان هەبووە، هەروەها لە گروپەکەدا سێ هاوڵاتی ئەوروپی هەبوون کە ئەوانیش دەستگیرکراون.

پۆلیسی تاران دەشڵێت، دەست بەسەر هێماکانی شەیتانپەرستی و خواردنەوە کحولیەکان و ماددەی هۆشبەردا گیراوە، لەگەڵ 73 ئۆتۆمبێل کە رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ رێکاری یاسایی.

سەردار روزبەهانی، بەرپرسی پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی ئێران پێشتر بوونی چالاکیی نوێی گروپەکانی شەیتانپەرستی لە ئێران رەتکردەوە و ئیدیعای کردبوو: “تا ئێستا چەند سەد گروپی شەیتانپەرست لەئێراندا چالاک بوون، بەڵام پۆلیس ئەم گروپانەی لەناو بردووە و رێگەیان پێنادات چالاک بن.”

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button