بەهۆی شەپۆلێکی سەرماوە لانیکەم 90 کەس لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا

زووم:

ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا لانیکەم 90 حاڵەتی مردن لە ویلایەتە جیاوازەکاندا تۆمارکراون.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی سی بی ئێس، زۆرترین ژمارەی قوربانییەکان لە ویلایەتی تێنەسیی و ئۆریگۆن تۆمارکراون و بەتەنها 41 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژمارە زۆرە بۆ رووداوە جیاوازەکان دەگەڕێتەوە کە بەهۆی بەستەڵەک و شەپۆلی بەفربارینەکەوە روویانداوە. لە ویلایەتی ئۆریگۆن بەهۆی کەوتنی تەلی کارەبا بەسەر ئۆتۆمبێلەکیانەوە، سێ هاوڵاتیانی گیانیان لەدەستداوە، بەشێکی دیکەی مردنەکانیش پەیوەندییان بە رووداوی هاتووچۆوە هەبووە کە بەهۆی بەستنی رێگاکانەوە روویانداوە.

سەرەڕای قوربانییەکانیش، دەیان هەزار هاووڵاتی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بێ کارەبا ماونەتەوە، پێشبینیش دەکرێت ئەم شەپۆلی بەستەڵەکە تا چەند رۆژی داهاتوو بەردەوام بێت.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button