بەهۆى بومەلەرزە بەهێزەکەى تایوان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە

زووم..

 

بومەلەرزەیەک بە گوڕی حەوت پۆینت چوار پلەى رێختەر کەناراوەکانى رۆژهەڵاتى تایوانى هەژاند، تائێستا لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠ کەسى دیکە بریندارن.

بەڕێوەبەرى سەنتەرى بومەلەرزەزانى تایوان دەڵێت، بومەلەرزەکەى بەرەبەیانى چوارشەممە بەهێزترین بووە لە ٢٥ ساڵى رابردوودا، بەرپرسانى وڵاتەکەش هۆشیدارییان داوە لە دروستبوونى تسوونامى و داواى چۆڵکردنى کەناراوەکانى وڵاتەکەیان کردووە.

جگە لە تایوان، لە ژاپۆن و فلیپینیش زەنگى مەترسدار لێدراوە و هۆشدارییان داوە لە دروستبوونى تسوونامى.

 

دەزگای ئاگرکوژێنەوەی نیشتمانی تایوان رایگەیاند، ٢٦ باڵەخانە لە ئەنجامی بومەلەرزەکە رووخاون و ژمارەیەک رێگاوبان رۆچوون و کەڵکى هاتوچۆیان نەماوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button