سەرۆکئەرکانی پێشووی ئەمریکا: بێتاوانێکی زۆرمان کوشتووە

زووم:

سەرۆکئەرکانی پێشووی سوپای ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی لەو جەنگانەی لە رابردوودا بەشداریکردووە، بێتاوانێکی زۆری کوشتووە.

بەگوێرەی سکای نیوزی عەرەبی، “مارک میلی” لەمیانی بەشداریکردنی لە پێشانگایەک، کە بۆ تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد لە واشنتن سازکرابوو، بە میدیا ئەمریکیییکانی گوتووە، بەر لەوەی بە مردنی خەڵکی بێتاوانی غەزە توڕە و دڵگران بێت، نابێت ئەوەیان بیربچێت، کە ئەمانیش لە عێراق و سوریا چەندین کەسی بێتاوانیان کوشتووە.

میلی دەشڵێت، لە یادی 80 ساڵەی نۆرماندی نزیک دەبنەوە، کە ئەمریکا 12 هەزار هاووڵاتی بێتاوانی فەرەنسی تێدا کوشت، جگە لە کارەساتی هیرۆشیما و ناکازاکی، 69 شاری ژاپۆنیان وێرانکرد.

میلی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، ئەوان ژمارەیەکی زۆریان لە پیاوان و ژنان و منداڵان کوشتووە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە حکومەتەکەیانەوە نەبووە و بێتاوان بوون.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button