رێگەی سلێمانی- کەلار بەرگەی زەبری مێشوولەیەکیش ناگرێت

 

محەمەد فازڵ ئەندامێکی ئەو گروپە 10 کەسییەیە، کە دوو شەو و دوو رۆژ بە رێگاوە بوون، تاوەکو لە کەلارەوە بگەنە سلێمانی و بنەو بارگەیان لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان هەڵبچنن.

ئەوان ژمارەیان کەمە، بەڵام خەمیان گەورەیە، 10 کەسن بەڵام خەمی سەدان هەزار کەسیان هەڵگرتووە.

گروپە 10 کەسییەکە یەخەی پەرلەمانیان گرتووە، داوادەکەن سنورێک بۆ “کۆمەڵکوژییەکەی” رێگەی سلێمانی- کەلار دابنرێت، ئەوان دەیانەوێت.، چیدیکە خۆیان و خەڵکی ئەم هەرێمە نەبنە قوربانیی رێگەی مەرگ، ئەو رێگە 140 کلیۆمەترییەی، هەموو جارێک بەبیانووی نەبوونی بودجە، حکومەت ناتوانێت نۆژەنی بکاتەوە یاخود بیکاتە جوتساید، ئەو رێگە 140 کلیۆمەترییەی رۆژ نییە رووداوێکی هاتوچۆی تێدا تۆمارنەکرێت، ساڵ نییە دەیان کەس نەبنە قوربانی.

محەمەد فازڵی تەمەن 22 ساڵ، یەکێکە لە قوربانییەکان و سێ ساڵە بەدەست ئەو ئازارەوە دەناڵێنێت، کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە تووشی بووە.

ئەمەی ئێستا گروپە 10 کەسییەکە دەیکەن، یەکەم هەوڵی لەو شێوەیە نییە، دەیان ساڵە دەیان هەڵمەت و گردبوونەوە و خۆپیشاندان کراوە، لە پێناو ئەوەی ناسناوی رێگەی مەرگ لە رێگەی سلێمانی- کەلار بسەننەوە، بەڵام هێشتا هەموو شت وەکو خۆیەتی، تەنانەت رێگاکە بەرگەی زەبری مێشوویەکیش ناگرێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button