لیۆناردۆ داڤنشی و تابلۆی مۆنالیزا

ئەمڕۆ 15ی نیسان، ڕۆژی لە دایکبوونی یەکێک لە هونەرمەندە دیار و کاریگەرەکانی ناو مێژووی هونەرە، کە ناوی ئەو دەهێنین لە هەمان کاتدا ناوی ئیش و توانا جۆربەجۆرەکانیشی دەهێنین،  جگە لە هونەری شێوەکاری لە هەمان کاتدا، تەلارساز و ئەندازیار و تیۆریستی دیاری چاخی ڕێنسانس بووە، لە پەیکەرسازیشدا دوای تێپەڕینی شەش سەدە هێشتا پەیکەر و تابلۆکانی  مانا و لێکدانەوە و تێڕامانی قوڵ هەڵدەگرن، مۆنالیزا تابلۆ  بەناوبانگ و مشتومڕ هەڵگرەکەی  ناو مێژووی هونەر یەکێکە لە شاکارەکانی ئەم هونەرمەندە، هەندێک ئەو بە دامەزرێنەری قوتابخانەیەکی تازەی هونەری دەزانن، ئەم پیاوە ڕێنسانسییە بەهرەمەندە کەس نییە جگە لە هونەرمەندی ئیتاڵی لیۆناردۆ داڤنشی.

یەکێک لە تابلۆ هەرە بەناوبانگەکانی داڤنشی تابلۆی مۆنالیزایە، بە خاڵی جیاکەرەوەی ئەو دادەنرێت، لە هەمان کاتیشدا بەهۆی ئەو نهێنی و لوغزانەی تابلۆکە لەخۆی گرتووە، تا ئێستاش چاوی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و زۆرترین سەردانیکەری هەیە،

مۆنالیزا ناوی تەواوی لا جیۆکۆندا، هاوسەری فرانسیسکۆ دێل جیۆکۆندۆیە، داڤنشی لە کاتی کێشانی مۆنالیزادا لە زێدی خۆی دەمایەوە لە ئیتاڵیا هەتا تابلۆکەی تەواو نەکرد سەفەری نەکرد بۆ فەرەنسا، کە لە کۆتایی ژیانیشدا هەر لە فەرەنسا گیانی سپارد، لە پاش مردنی لویسی یەکەم تابلۆکە کەوتە دەستی پادشاکانی دواتر، ئەم زنجیرەیە بەردەوامبوو هەتا لە کۆتاییدا تابلۆی مۆنالیزا لە ژوورەکەی ناپلیۆن پۆناپارتدا دۆزرایەوە کە ماوەیەکی زۆر پاراستبووی، هەندێک لێکۆڵەرپێیان وایە تابلۆی مۆنالیزا هەر پۆرترێتی خودی داڤنشی خۆیەتی، واتە داڤنشی هەوڵی داوە وێنەی خۆی بکێشێتەوە وەک ئەوەی لەبەردەم ئاوێنەیەک بێت،

تابلۆی مۆنالیزا بە پێچەوانەی تابلۆکانی دیکەوە لەسەر کانڤاس نەکێشراوە کە جۆرێکە لە کاغەزی تایبەت بە وێنەکێشان، بەپێچەوانەوە مۆنالیزا لەسەر ڕووپۆشێکی تەختە دروستکراوە، لە دوای جێگیرکردنی تابلۆکە لە مۆزەخانەی لوڤەر لە پاریس تەنها یەکجار شوێنی تابلۆکە گۆڕاوە ئەویش لەسەر داوای جاکی کەنەدی خانمی یەکەمی ئەمریکا بووە، خانمی کەنەدی داوای لە سەرۆک وەیزانی ئەوکاتی فەرەنساکرد کە  لەگەڵ سەردانیکردنی بۆ ئەمریکا تابلۆکەش لەگەڵ خۆیدا بهێنیت سەرۆک وەزیرانیش بە داواکەی ڕازی بوو.

دزینی تابلۆی مۆنالیزا وای کرد تابلۆکە بەناوبانگتر بێت، لە ساڵی ١٩١١ هەواڵی دزینی تابلۆی مۆنالیزا تەواوی ڕۆژنامەکانی جیهانی تەنی، لەهەمان کاتیشدا تاوانەکەیان وەکو تاوانێکی کلتووری جیهانی نێوزەندکرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە جیهان زێدەتر بە ئاگابن لە گرنگێتی ئەم توحفە هونەریە، لە هەمان کاتدا پابلۆ پیکاسۆ هونەرمەندی دیاری مۆدێرن گومانی لێدەکرا کە دەستی لە دیارنەمان و دزینی تابلۆی مۆنالیزادا هەبێت، مۆنالیزا لە ئێستادا وەکو موڵکێکی نەتەوەیی فەرەنسی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و لەو کارە هونەریانە نە دەکڕدرێت ونەدەفرۆسرێت بگرە موڵکی گەلی فەرەنسیە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button