بنکوڵکاریەکی زووم دەربارەی لێچوونی غاز

لەکاتی بنکۆڵکارییەکەدا، شارەزایەکی فریاگوزاریی لێچوونی غاز لە ماڵێکدا کەشف دەکات و دەڵێت: پێویستە ئەم ماڵە چۆڵبکرێت

پاش تەقینەوەکەی سلێمانی لە رۆژی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەم، کە بووە هۆی کوژرانی 15 کەس و برینداربوونی 12 کەسی دیکە، زووم دەستی بە زنجیرەیەک بنکوڵکاری کردووە.

مەبەست لە زنجیرە بنکوڵکاریەکە تێگەیشتنە لە هۆکارە بنەرەتیەکانی ئەم جۆرە رووداوانە.

لەگەڵ عەقید خەڵوەت ئەحمەد – ئەفسەری پێشوو لە بەرگری شارستانی سلێمانی قسەمان کرد، لەسەر ئەوەی کە لە کاتی ئەم رووداوانە چۆن تیمەکان خەڵک رزگار دەکەن.

عەقید خەڵوەت گوتی “پێویستە حکومەت پێشوەختە تیم بۆ ئەو بابەتانە درووستبکات”

عەقید خەڵوەت گوتیشی “پێویست بوو لە کاتی رووداوەکەی سلێمانی ژووری ئۆپەراسیۆن درووست بکرایە و سنورێک بکێشرایە و خەڵک و خێزانەکەی لەو ناوچەیە دووربخرایەتەوە، پێویست ناکات پەنجا کەس لەسەر سەقفێک بوەستێت”

پێویستە حکومەت پێشوەختە تیم بۆ ئەو بابەتانە درووستبکات

جەختیشدەکاتەوە لەوەی کە پێویستە هەر بینایەکی سێ نهۆمی سندووقێکی هەبێت،تیایدا نەخشەی خانووەکە هەڵگیرابێت تا تیمەکان نەخشەیان لەبەردەستدا بێت.

دواتر عەقید خەڵوەت بۆ تێستی سیستەمی غازی ماڵێک سەردانیان دەکات، جەخت دەکاتەوە لەوەی پێویستە خاوەن ماڵەکان هەفتانە تێستی سیستەمە غازیەکەیان بکەن.

لە کاتی تێست کردنی سیستەمی غازی ماڵەکە بە رێگایەکی سادە، دەرکەوت لێچوون لە سیستەمی غازی ماڵەکە هەیە.

عەقید خەڵوەت:

دەستبەجێ ماڵەکە دەبێت چۆڵ بکرێت

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button