حکومەتی هەرێم لێخۆشبوونێکی دیکەی راگەیاند

ئەمرۆ دووشەممە، 10ی نیسانی 2023، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لێخۆشبوونی لەسەدا 15 بۆ قەرزی ئاوی هاوڵاتیان رادەگەیەنێت

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەرۆ دەڵێت، لە ماوەی دوو ساڵدا ئەمە جاری پێنجەمە ئەم لێخۆشبوونە رابگەیەنین، جارانی پێشوو داشکاندنەکە بۆ دوو مانگ و سێ مانگ بووە بەڵام ئەمجارە بۆ یەک مانگە

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەرۆ دەڵێت، لێخۆشبوونەکە لە ئەمرۆوە دەستپێدەکات تا 10ی ئایار، لێخۆشبوونەکە پشتگیریەکی دارایی هاوڵاتانیانە وهاندانیانە بۆ گەراندنەوەی قەرزی ئاو

ئاری ئەحمەد گوتیشی، لە لێخۆشبوونەکانی پێشوو 319 هەزار هاوبەشی ئاو سودمەند بوون، بڕی لێخۆشبوونەکان 7 ملیار دینار بووە

گوتیشی، لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و هەشتاو یەک هەزار هاوبەشی ئاو هەیە، لەسەدا 81ی هاوبەشەکان پێوەری ئاویان بەستووە

هەواڵی زیاتر

Back to top button