شەپۆلێکی بەفربارین سێ پارێزگاى باکوورى کوردستانى گرتووەتەوە

زووم…

 

شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین رووى لە  پارێزگاکانى ئاگری، قەرس و ئەرزینجانى باکوورى کوردستان کردووە.

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی ئەنادۆڵو ئەو بارانە بەلێزمەیەی ماوەی چەند رۆژێکە لە ئاگری بەردەوامە، لە ناوچە بەرزەکاندا بارینی بەفری بەدوادا هات و پلەکانى گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیون.

هەروەها لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە ناوچە بەرزەکانی قەرس کردووە و تا کاتەکانی ئەم بەیانییەش بەردەوام بوو.

هاوکات بەهۆی بارینی بەفرەوە لە ناوچە بەرزەکانی ئەرزینجان، گوندەکان بەرگی سپیان پۆشی و هاووڵاتیان نەیانتوانی ئاژەڵەکانیان ببەنە لەوەڕگاکان.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button