لە وەرگەڕانی پاسێکدا لە باکووری کوردستان کەسێک گیانیلەدەستدا و 22 کەسیش برینداربوون

زووم..

 

بەیانیى ئەمڕۆ لە پارێزگاى مەلەتیی باکوورى کوردستان پاسێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و 22 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی ئیخڵاس، رووداوەکە لە شەقامى دەرەکى نێوان پارێزگاى مەلەتى و سەمسوور بووە. ئۆتۆمبێلێک و پاسێک بەیەکیاندا کێشاوە و پاسەکە وەرگەڕاوە.

لە پاش رووداوەکە، تیمەکانى فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە، تەواوى بریندارەکانیش گەیەنراونەتەوە نەخۆشخانەى گشتیی پارێزگاى مەلەتى.

هەواڵی زیاتر

Back to top button