بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێران دوو بەنداو رووخان

زووم…

 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێران دوو بەنداو رووخان و مەترسیان لەسەر ژیانی چەندین کەس دروستکردوە.

مانگی سووری خوراسانی باشوور لە ئێران بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندوە، دوای باران بارینی بەخوڕ لە دوێنێوە لە شاری زیرکۆ، بەنداوی خاکی گوندی سالک ئاباد پڕ بووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەنداوەکە شکا و 250 خێزانی گوندەکە لەلایەن فریاگوزارانەوە گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە.

پارێزگاری زیرکۆ رایگەیاندووە، بڕی زیانەکان زۆرە و پێویستیان بە هاوکاری پارێزگاکان هەیە و بەهۆی مەترسی لافاویشەوە سەرجەم فەرمانگەکانی ئەو شارە داخراون، بێجگە لە دابینکەرانی خزمەتگوزاری و فریاگوزاری.

ئاژانسی ئیرنا وردەکاری لەسەر شکانی بەنداوی دووەم بڵاونەکردوەتەوە.

پارێزگای خۆراسانی باشوور 11 شاری هەیە و شوێنی شکانی بەنداوەکان نزیکەی 160 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی بیرجەندی ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button