شڤان پەروەر بە گۆرانییەک پشتیوانى لە دەم پارتى دەکات

زووم..

هونەرمەندى کورد شڤان پەروەر، وەک پشتیوانییەک بۆ کەمپینى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، گۆرانییەکى بەناوی “دەم هاتییە” بۆ پارتى یەکسانى و دیموکراسی گەلان “دەم پارتی” بڵاوکردەوە.

گۆرانییەکە لە هەژماری فەرمیی دەم پارتى لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، یەکەمینجارە شڤان پەروەر بە گۆرانییەک پشتیوانى خۆى بۆ دەم پارتى رابگەیەنێت.

ماوەى گۆرانییەکەی شڤان پەروەر سێ خولەک و 46 چرکەیە، کە تێیدا گرتەى کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی دەم پارتی، وەک کلیپ بەکارهاتووە.

دەم پارتی کە پێشتر لەژێر ناوى یەسەپە و هەدەپە سیاسەتى کردووە، ئێستا وەک گەورەترین پارتى سیاسیی کورد لە باکوورى کوردستان و لە تورکیا خەباتى سیاسی دەکات.

دەم پارتى بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە لە 31ـی ئادار بەڕێوەدەچێت لە زۆربەى پارێزگاکانى باکورى کوردستان و تورکیا کاندیدی خۆى هەیە و بۆ یەکەمجارە لە شارەکانى ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر کاندیدى بۆ گەورەشارەوانیی هەیە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button