ئیلۆن مەسک “سەحە شینەکەی” تویتەری لە نیویۆرک تایمز سەندەوە

دوای ئەوەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رەتیکردەوە بۆ بەردەوامیی نیشانە شینەکەی پشتراستکردنەوە ‘سەحە شینەکە’ مانگانە پارە بدات بە کۆمپانیای تویتەر، ئیلۆن مەسک، نیشانەکەی لەو رۆژنامەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سڕییەوە.

جگە لە نیویۆرک تایمز، کە خاوەنی 55 ملیۆن شوێنکەوتووە (فۆڵۆوەز) لە تویتەر، چەندین کۆمپانیا و میدیای دیکەی جیهانی رەتیانکردووەتەوە پارە بدەن بە کۆمپانیاکە لەبری پێدانی نیشانە شینەکە.

ئیلۆن مەسک، ملیاردێر و خاوەنى کۆمپانیاى تویتەر لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەر نوسی، “تراجدیاکەی نیویۆرک تایمز ئەوەیە کە پروپاگەندەکەیان هیچ سەرنجڕاکێش نییە”.

 

لە تویتێکی دیکەدا بە زمانێکی زبرتر نوسی، “بابەتەکانی تویتەریان رێک وەک “سکچون” وایە، کەس نایخوێنێتەوە”.

ئەو دەشڵێت، شوێنکەوتەی زۆر زیاتریان دەبوو ئەگەر تەنها هەواڵە تۆپستۆرییەکانیان پۆست کردبا و ئەم قسەیە بۆ هەموو میدیاکانی دیکەش راستە.

بەگوێرەى سیاسەتی تویتەر، کە لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە رایگەیاندووە، ئەو دەزگا فەرمییانەی کە داوای نیشانەی پشتڕاستکردنەوە دەکەن، دەبێت مانگانە 1000 دۆلار بدەن بۆ وەرگرتنی نیشانەی زێڕین، هەرچی ئەکاونتە تایبەتییەکانیشە، دەبێت مانگانە 8 دۆلار بدەن بۆ پێدانی نیشانەی شین بە ئەکاونتەکانیان.

هەواڵی زیاتر

Back to top button