دیاردەیەکی فەلەکی دوای 10 سەدە رویدایەوە

مرۆڤایەتی ئەم دیاردەیە تاوەکو 345 ساڵی دیکە نابینێتەوە

لە دیاردەیەکی فەلەکی کەم وێنەدا، دوای 993 ساڵ، شەوی شەممە مانگ زۆر لە زەوی نزیکبووەوە و بەشێوەیەکی گەورە دەرکەوت، ئەم دیاردەیە رەنگە تاوەکو 345 ساڵی دیکە رونەداتەوە.

ئەم دیاردەیە دوایین جار لە 3ی کانونی یەکەمی 1030 رویدا، مانگ دوێنێ شەو 356 هەوار و 568 کیلۆمەتر لە زەوی نزیک بوو، یاخود دەتوانین بڵێین 221 هەزا و  561 میل لە زەوی دوربوو، بەگوێرەى زانیارییەکانی تاقیگەکانی ناسا، دیاردەی دەرکەوتنی گەورەی مانگ جاری داهاتوو، لە 20ی کانونی دووەمی 2368 دەبێت.

خولگەی مانگ لە زەویەوە، لە شێوەی بازنەیی تەواو نیە و هێلکەییە

خولگەی مانگ لە زەویەوە، لە شێوەی بازنەیی تەواو نییە، بەڵکو لە راستیدا هێلکەییە و بەهۆی شێوەکەی دور و نزیکی لە زەویەوە دەگۆرێت بە درێژایی مانگێک.

نزیکترین خاڵی خولگەی مانگ لە زەویەوە پێی دەگوترێت “پێریجی” لەکاتێکدا دوورترین خاڵی خولگەی مانگ لە هەسارەکەوە بە “ئەپۆجی” ناسراوە.

دورترین مەودای نێوان مانگ و زەویش ئەو کاتە بوو کە زەوی لە خۆر زۆر نزیک بوو، لە 2000 ساڵ پێش ئێستا.

2000 ساڵ پێش ئێستا، مانگ و زەو دورترین مەودایان هەبوو

ئەم مانگە بە مانگی نوێ ناودەبرێت و لای چینیەکان دیاردەکە گرنگی زۆری هەیە چونکە سەرەتای ساڵی مانگی نوێی چینیە، بەگوێرەى رۆژژمێری چینی رۆژهەڵاتی بەمساڵ دەوترێت “ساڵی کەروێشک”.

چین ئاهەنگی سەری ساڵی کەروێشک دەگێڕێت

رۆژمێری چینی، میتۆدۆلۆژیای مانگ و فۆتۆڤۆڵتایکی تێدایە بۆ دڵنیابوون لە بەروارەکان، کۆی مەودای نێوان مانگ و زەوی بەهۆی ئەم جۆرە ڕووداوانەوە زۆر گرنگە بۆ چینیەکان.

لە 20ی نیسانی داهاتوو، جیهان خۆرگیرانی تەواوەتی لە ئوسترالیا و تیمۆر لێست و پاپوای رۆژئاوا دەبینێت، هەروەها لە مانگی تشرینی یەکەمدا مانگگیرانێکی روناکی بازنەیی لە ئەمریکا و مەکسیک و ئەمریکای باشوور دەبینیرێت.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button