پۆلیسی سلێمانی کوڕێکیان دەستگیرکرد کە ئۆتۆمبێلی باوکی دزیوە و فرۆشتوویەتی

 زووم..

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی گەنجێکی ڕاگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی باوکی و دواتر فرۆشتنەوەی.

بەگوێرەی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، باوکەکە سکاڵای لەسەر کوڕەکەی تۆمارکردووە دوای ئەوەی بە بیانووی چاککردنەوەی، ئۆتۆمبێلەکەی بردووە و دواتر فرۆشتویەتییەوە.

دەشڵێت، لەدوای لێکۆڵینەوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێستنی دزینی ئۆتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا بگرن.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکان لە دایکبووی 1983 و 1993 بوون و بە بریاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵیان بەردەوامە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button