لە هەندێک ناوچەی شەمزینان 10 مەتر بەفر باریوە و کارمەندێکى فریاگوزاریی بریندار بوو

زووم:

 

لە هەندێک ناوچەی قەزاى شەمزینانى سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان، نزیکەی 10 مەتر بەفر باریوە و بەهۆى هەرەسى بەفرەکەشەوە، کارمەندێکى شارەوانى بە خەستى بریندار بوو.

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی دیها، ماوەى دوو رۆژە بەفربارین رێگەى سەرەکى لە قەزاکەی گرتووە و لەهەندى ناوچەدا ئاستى بەفربارین گەیشتووەتە 10 مەتر.

لەکاتی پاککردنەوەی رێگاکەدا لەلایەن تیمی فریاگوزارییەوە، هەرسهێنانی بەفر روویداوە و بەهۆیەوە کارمەندێکی فریاگوزاری بە خەستى بریندار بووە.

کارمەندە بە ئەمبوڵانس گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەى شەمزینان و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى وان.

هەواڵی زیاتر

Back to top button