کارمەندانی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی لە ئەڵمانیا مانیانگرت

زووم:

 

نزیکەی 90 هەزار کارمەندی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی لە ئەڵمانیا مانگرتنی سەرتاسەرییان راگەیاند و داوای کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن و زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن.
بەگوێرەى فرانس پرێس، مانگرتنى ئەو کارمەندانە دەبێتە هۆی راگرتنى هاتووچۆی پاس و میترۆ زیاتر لە 80 شاری ئەو وڵاتە، چونکە نزیکەی 90 هەزار کارمەند لە 130 کۆمپانیای گواستنەوە لەو مانگرتنەدا بەشدارن.

بەگوێرەى راگەیەنراوێکی سەندیکای ڤێردی بۆ مافەکانی کارمەندانی هێڵەکانی گواستنەوە دەڵێت، مانگرتنەکە بە درێژایی رۆژ لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئەڵمانیا بەردەوام بووە و کارمەندانیش داوای کەمکردنەوەی کاتی دەوامی هەفتانە بۆ 35 کاتژمێر و زیادکردنى مووچە و پشووەکانیان دەکەن.

ئەندریاس شاسکێرت، بەرپرسێکی سەندیکای ڤێردی بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، گواستنەوەی گشتی لە هەموو شارە گەورەکانی ئەڵمانیا جگە لە شاری باڤاریا، بە رێژەی 100% کارەکانی وەستاوە.
سەندیکاکەش داوای لە 90 هەزار کارمەند لە 132 کۆمپانیای ناوخۆیی کردووە مانبگرن و بڕیاریشە مانگرتنەکە تا کاتژمێر سێی بەیانی رۆژی شەممە بەردەوامبێت.

بە گووتەی کریستین بەیل، یاریدەدەری جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ڤێردی، نوێنەری ئەو کارمەندە مانگرتوانە داوای باشترکردنى بارودۆخى کاکردن دەکەن، کەرتەکەش لە ماوەى رابردوودا بەدەست کەمبوونەوەى کارەوە گرفتی گەورەى لەبەردەمدا درووست بووە، بەڵام داواکارییەکانیان لەلایەن نوێنەرانی خاوەنکارەکەوە رەتکراوەتەوە.
هەفتەی رابردووش ئەو وڵاتە مانگرتنێکی دیکەى بەخۆیە بینی، کە بۆ چەند رۆژێک شۆفێرانی شەمەندەفەری کۆمپانیای گشتیی “دۆیچە بان”ـەوە مانیان لە کارەکانیان گرت.

پێدەچێت ئەم زنجیرە مانگرتنەى ئەڵمانیا کاریگەری لەسەر هێڵی ئاسمانی “لوفتهانزا” هەبێت و ئەوانیش لە رۆژانى داهاتوودا، دەست بە مانگرتن بکەن.

مارڤین رێچینسکی کە نوێنەرایەتی ئەو کارمەندانە دەکات لە دامەزراوە وشکانییەکانی “ڤێردی” کاردەکەن گوتی، دانوستانەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خاوەنکار و کۆمپانیاکان گەیشتووەتە بنبەست و وەڵامی داواکارییەکانمان
ئەو دەڵێت، مانگرتنەکە راستەقینەیە، ئەوەى ماوەتەوە 12ی شوباتە کە وادەی دەستپێکردنی خولی سێیەمی دانوستانى نێوان خاوەنکارەکانە لەگەڵ نوێنەرانى کارمەندە مانگرتووەکاندا، تاکە پرسیار ئەوەیە بزانین مانگرتنەکە پێش 12ی شوبات دەست پێدەکات یاخود دوای 12ی شوبات.

مانگرتنى کارمەندانی هێڵەکانى گواستنەوە، دوای ئەوەدێت کە هەفتەى رابردوو کارمەندانى ئاسایشی زۆربەی فڕۆکەخانە گەورەکانی ئەڵمانیاش، بۆ ماوەی یەک رۆژ مانگرتنیان راگەیاند و داوای زیادکردنی موچە و باشترکردنی بارودۆخی کارکردنیان کرد.

هەواڵی زیاتر

Back to top button