دەمیرتاش: سزادانم چاوەڕوانکراو بوو و بە مۆڕاڵێکی بەرزەوە پێشوازیم لێکرد

دەمیرتاش: بڕیارەکەی دادگای لەسەر دۆسیەی کۆبانێ تەواو سیاسی بوو

زووم…

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت، لە زیندانەوە تەماشای پرۆسەی دادگایکردن و دەرچوونی بڕیارەکەی کردووە کە دادگا بەهۆی دۆسیەی کۆبانێوە 42 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و دەڵێت، بە مۆڕاڵێکی بەرزەوە پێشوازیم لێکرد.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتکارى دیارى باکوورى کوردستان و هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە رۆژی 4ـی کانوونی یەکەمی 2016 لە ماڵەکەی خۆى لە ئامەد دەستبەسەرکرا و ماوەى هەشت ساڵە لە زینداندایە، دۆسیەکەى بەهۆى نەبوونى بەڵگەی پێویست یەکلانەدەبویەوە تاکوو هەفتەى رابردوو.

پێنجشەممەی رابردوو دانیشتنی دادگا بەڕێوەچوو، سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت، لە بڕیارەکە چاوەڕوانکراو بوو، لە زیندانەوە سەیری پڕۆسەی دادگەییکردنەکەمان دەکرد و هەر لەوێش بڕیارەکەمان بیست، شۆک نەبووم، بە ئاسایی وەرمگرت و بە مۆڕاڵێکی بەرزەوە پێشوازیان لە بڕیارەکەیان کرد.

لە پاش بڕیارەکە، دەمیرتاش یەکەم چاوپێکەوتنی بۆ پێگەى تی 24 ئەنجامداوە و لە رێگەى پارێزەرەکانى وەڵامی پرسیارەکانى داوەتەوە.

دەمیرتاش دەڵێت، ئەگەر دادگا لەژێر هەژمونى دەسەڵاتی سیاسییدا سزاى قورس بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت، کەواتە نەرمینواندن و پرۆسەی ئاساییبونەوە بۆ کورد و دۆستەکانى کورد نییە.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا چەندین جار داوای لە تورکیا کردووە دەمیرتاش تاوانی نییە و دەبێت ئازاد بکرێت، دەمیرتاش دەڵێت، ئەگەر بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتیی ئەوروپا جێبەجێ بکرایە، من بێتاوان و بێبەری دەبووم و ئەمڕۆ ئازاد دەکرام.

دەمیرتاش گوتیشی،  بڕیارەکەى دادگە لەسەر دۆسیەى کۆبانی، بڕیارێکی نوێ نەبوو لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن دەسەڵات و هاوپەیمانەکانیەوە درابوو. دەیان جار لە کۆبونەوە جەماوەرییەکاندا ئاماژەیان پێکردبوو. دەستەى دادگا تەنها وەک رووکەشێک لەسەر کاغەزێک تەنها بڕیارە سیاسییەکەیان خوێندەوە.

لە درێژەى دیدارەکەیدا دەمیرتاش راشیگەیاندووە، ئەو سزایەى بۆم بڕاوەتەوە، لە تویتەکانم و کۆبونەوە جەماوەرییەکانم وەک تۆمەت لە دۆسیەکەمدا خراونەتەڕوو و بەوهۆیانەوە سزادراوم.

دەربارەى یاساکانی تورکیا سەبارەت بە ئازادی رادەڕبڕین سەڵاحەدین دەمیرتاش جەخت لەوە دەکاتەوە، سزادانی تەنیا بەهۆی بیروبۆچوونەکانی بووە و دەڵێت: تەواوی ئەو گوتارانەی پێی تۆمەتبار کراوم، لەلایەن دەستەی دادوەرانی دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتیی ئەوروپا بە ئازادیی رادەربڕین ناسێندراون.

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بە گەشبینییەوە دەڵێت، هیچ گومانم لەوەدا نییە، رۆژێک هەموومان بێبەری دەبین و ئازاد دەکرێین.

دەمیرتاش لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، جارێ بڕیاری نەداوە بگەڕێتەوە سیاسەت و بەمنزیکانە دەست بە نوسینی گوتار  بۆ رۆژنامە و سایتەکان دەکاتەوە.

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button