مانگرتن و خۆپێشاندانی شۆفێرانی بارهەڵگر لە ئێران بەردەوامە

ناڕەزایەتی شۆفێران دژی کەمکردنەوەی سوتەمەنیە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان

زووم…

 

لە دوای چەندین رۆژ بەردەوامی، ئەمڕۆش شۆفێرانی بارهەڵگر لە شاری شیرازی ئێران بەهۆی کەمکردنەوەی رێژەی سووتەمەنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و مانیان گرت لە کارکردن.

کۆمپانیای نەوتی ئێران رێژەی سووتەمەنی بارهەڵگرانی لە سێ هەزار لیترەوە بۆ پێنج سەد لیتر لە مانگێکدا کەمکردووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی ئەو بەشەی سیستەمی گواستنەوە لە ئێران و شۆفێران دەستیان بە ناڕەزایەتی کردوە.

کەمبوونەوەی رێژەی سووتەمەنی و زیادبوونی نرخی تایە و پارچەی یەدەگی بووەتە هۆی زیادبوونی تێچووی گواستنەوە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزاری بۆ خەڵک.

هەفتەی رابردووش شۆفێرانی بارهەڵگر لە شارەکانی تاران، کرمان، بوشەهر و بەلووچستان بەرامبەر کەمکردنەوەی رێژەی سووتەمەنی مانگرتن و خۆپێشاندانیان ئەنجامدا.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button