حکومەتی عێراق هەمواری یاسای بودجە دەنێرێتە پەرلەمان

زووم…

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 لەلایەن حکومەتەوە دەگەیەندرێتە پەرلەمان.

ئەحمەد مەزهەر جبوری، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە بە رۆژنامەی دەستووری گوتووە، لیژنەکەیان ئامادەکاریی تەواوی کردووە و لە 72 کاتژمێری داهاتوودا هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 لەلایەن حکومەتەوە دەگاتە دەستیان.

لەلایەکی دیکەوە، جبوری باسی لەوەش کردووە، بانکی ناوەندی لە تاوتوێی ئەوەدایە پێدانی دۆلار بەنرخی فەرمی بە گەشتیاران رابگرێت و گوتوویەتی، “بەرپرسانى بانکەکە میزاجیین و هەرجارەى بەجۆرێک بڕیار دەردەکەن”

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button