نرخى نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە

زووم..

لە داخستنى بازاڕەکانى جیهان، نرخى نەوت و زێڕ پێکەوە بەرزبوونەوە، یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت گەیشتە 83.47 دۆلار و خاوى برێنتیش گەیشتە 79.19 دۆلار، نرخى یەک ئۆنس زێڕیش بۆ 2013.12 دۆلار بەرزبووەوە.

بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، زیادبوونى گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەتایبەت دواى ئەوەى پێنجشەممەى رابردوو حزبوڵاى لوبنان رایگەیاند، هێرشى مووشەکییان کردووەتەسەر باکوورى ئیسرائیل وەکو وەڵامێک بۆ کوشتنى 10 هاووڵاتیى مەدەنى لە باشوورى لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە.

رۆیتەرز هۆکارێکى دیکەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، لە مانگى شوباتدا ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى روسیا بەراورد بە مانگى پێشتر بەرێژەى 4% دابەزیوە، هۆکارەکەشى بەئامانجگرتنى پاڵاوگە نەوتییەکان و ژێرخانى وزەى روسیایە لەلاین ئۆکرانیاوە.

لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕیش، هاتنەوەى رێژەى هەڵاوسانى ئەمریکا زیاتر لە ئاستى پێشبینىیکراو و دووبارە بەرزبوونەوەى نرخى کۆفرۆشى وایکردووە مامەڵەکاران پێشبینییەکانیان بەو ئاراستەیەبێت کە یەدەگى فیدراڵى ئەمریکا لە جارى داهاتوودا پەلە نەکات لە دابەزاندنى رێژەى سوودى بانکى، ئەوەش کاریگەریى بە ئەرێنى بۆسەر نرخى دۆلار دروستکرد و نرخەکەى بەرزکردەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button