عێراق بیرێکی دیکەی نەوتی لە کێڵگەی بای حەسەن لە کەرکوک هەڵکەند

زووم…

 

وەزارەتی نەوتی عێراق تەواوکردنی لێدانی بیرێکی دیکە لە کێڵگەی نەوتیی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، تیمەکانی وەزارەت بیری ژمارە ١٩٩ـیان لە کێڵگەی نەوتیی بای حەسەن لە کەرکوک لێداوە بۆ کۆمپانیای کێڵگەی نەوتی باکوور و قوڵیی بیرەکەش هەزار و ٨١٠ مەترە.

کێڵگەی بای حەسەن لە ساڵی ١٩٥٩ـەوە دۆزراوەتەوە و دەست بە دەرهێنانی نەوت کراوە تێیدا، لەدوای هاتنی داعش کەوتە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نەوتی لێ دەردەهێنا، بەڵام لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ـەوە، لەگەڵ کێڵگەی هاڤانا کەوتەوە دەستی سوپای عێراق و وەزارەتی نەوتیی عێراق.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button