شاندی هەرێم داوایکردووە سودانی دەستوەردان لە کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر بکات

لە ئێوارەى دوێنێوە شاندێکى حکومەتى هەرێم بە سەرۆکایەتیى وەزیرى دارایی لە بەغدادبوون بە ئامانجى چارەسەرکردنى گرفتەکانى بەردەم ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێم، پاش ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فوئاد حسێن جێگرى سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارى ئابوورى، ئێوارەى ئەمڕۆ شاندەکە گەڕایەوە هەولێر.

بەگوێرەى زانیارییەکانى زووم، شاندى هەرێم داواکارییەکانیان پێشکەشکردووە و ئێستا چاوەڕێى وەڵامى بەغداد دەکەن بۆ ناردنى پشکى هەرێم بە تایبەت مووچەى فەرمانبەران. هەروەها شاندى هەرێم داوایکردووە سودانى دەستوەردان بکات بە ئاراستەى ئەو ناکۆکییانەى لەنێوان هەولێر و بەغداد هاتوونەتە ئاراوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button