لەسەر رێگەی سلێمانی-دوکان بارهەڵگرێک خۆی بە 13 ئۆتۆمبێلدا کێشا

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکان بۆ زووم: ژمارەیەک بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە

زووم:

لەسەر رێگەی سلێمانی-دوکان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بارهەڵگرێک خۆی بە 13 ئۆتۆمبێلدا کێشا، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکانیش بە زوومی رایگەیاند، ژمارەیەک بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەرى هاتوچۆى دوکان بە زوومى راگەیاند، بارهەڵگرێک پێش بازگەى هاتووچۆى دوکان ئیستۆپی تێدا نەماوە و خۆى کێشاوە بە ١٣ ئۆتۆمبێلدا و زیانێکى زۆرى لێکەوتووەتەوە.

تائێستاش ژمارەى بریندارەکان نازانرێت کەگەیەندراونەتە نەخۆشخانەى دوکان.

گوتیشى، هۆکارى زۆرى زیانەکە، پەیوەندى بەوە هەیە کە ئەمرۆ پشووە و ژمارەیەکى زۆری هاووڵاتى روویان لە دوکان کردوە بەمەبەستى گەشتوگوزار.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button