عێراق سیخوڕێکى بە حەوت ساڵ زیندانی سزادا

 زووم:

بە تۆمەتى سیخوڕی، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنى بەسەر هاوڵاتییەکدا سەپاند.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەکانى کەرخ لە بەغداد، بە تۆمەتى کاری سیخوڕی و فرۆشتنى زانیاریی بە لایەنی بیانى، سزای حەوت ساڵ زیندانىکردنى بەسەر هاوڵاتییەکى عیراقیدا سەپاند.

سزادراوەکە بەڵگەنامە و وێنەی گیراوی نێو مۆبایلە تایبەتەکەى خۆی و چەند زانیارییەکى تایبەت بە ماڵپەڕ و فەرمانگە حکومییەکان و دامەزراوە گشتییەکانی رادەستی لایەنی بیانی کردووە و وەک کاری سیخوری بەکاریهێناوە.

بەگوێرەى راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، تاوانبارەکە بە مەبەستی خوێندنی زانکۆ لەنێوان عێراق و جۆرجیا هاتوچۆی کردووە، تێکەڵ بە کاری سیخوڕیی بووە و زانیاریی لەسەر خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و هەندێک تیمی سەربازی عێراق لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا فرۆشتووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button