مەحمود سەنگاوی بەبێ ناوهێنانی یەکێتی داوا لە هاووڵاتیانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکات دەنگ بە لایەنی دڵخوازی خۆیان بدەن

▪️زووم..
مەحمود سەنگاوی لە پەیامێکدا، ناوی یەکێتی نیشتمانی ناهێنێت و داوا لە هاووڵاتیانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکات بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن و “دەنگ بە لایەنی دڵخوازی خۆیان بدەن”.

مەحمود سەنگاوی، کە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی بوو، ئێوارەی ئەمرۆ هەینی پەیامەکەی بڵاوکردەوەو دەڵێت: سەرباری هەموو ئەو نەهامەتییەکان، بەڵام بەشداری ئێوە بە رۆحیەتێکی کوردانەوە لەم هەڵبژاردنەدا سەنگی کورد وەک نەتەوە و خاوەنی رەسەنی ئەو ناوچانە دیاری دەکات

مەحمود سەنگاوی دەشڵێت: داواکارم لە یەکە بە یەکەی هاونیشتمانیانمان لە ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان بە گڕ و تینەوە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن

مەحمەد سەنگاوی هەر لە پەیامەکەدا، بەبێ ئەوەی ناوی یەکێتی بهێنیت، داواشی کردووە، دەنگ بە لایەنی دڵخوازی خۆیان بدەن و بە دەنگەکانیان کوردستانی بوونی کەرکوکی خۆاگر و سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان بسەلمێنن

ئەم پەیامە لەکاتێکدایە، کە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگای عێراق بەڕێوەبچێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button