تویتەر لەسەردەمى مەسکدا نیوەی داهاتی ریکلامی لەدەستداوە

ئێلۆن مەسک: داهاتى کۆمپانیاکە لە ئاست چاوەڕوانییەکانمدا نەبووە

زووم

تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، لەسەردەمى ئیلۆن مەسکدا ئەو داهاتەى لەرێگەى ریکلامەوە دەستی دەکەوێت بۆ نیوە کەمیکردووە. کە خۆى چاوەڕوانى ئەوەى نەکردووە. مەسک لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2022 تویتەری بە بەهای 44 ملیار دۆلار کڕی.

مەسک دەڵێت، لە مانگی حوزەیراندا داهاتی کۆمپانیاکەی بەوشێوەیە نەبووە، کە پێشبینی کراوە، بەڵام پێدەچێت مانگی تەموز باشتر بێت.

مەسک ئەوکاتەى کۆمپانیاى تویتەرى کڕى، حەوت هەزر و 500 کارمەندی کۆمپانیاکەی لە کارەکانیان دورخستەوە، ئەمەی وەک هەوڵێک بوو بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی کۆمپانیا تازەکەى.

سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی روبەڕوی تویتەر بوونەتەوە، نزیکەی دوو هەفتەیە تۆڕەکە کێشەیەکی دیکەی دەرەکیشی بۆ دروستبووە، ئەویش تۆڕی کۆمەڵایەتی سرێدز (Threads)ـە، کە هاوشێوەی تویتەرە و لەلایەن مارک زوکەربێرگی خاوەنی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئاپەوە دروستکراوە. لە ئێستادا رکابەرە تازەکەى تویتەر زیاتر لە 150 ملیۆن بەکارهێنەرى هەیە.

دوای ئەوەی ژمارەی کارمەندەکانی کەمکردەوە، داهاتی ئەو تۆڕە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەشێوەیەک لە ساڵی 2023دا داهاتەکەی سێ ملیار دۆرلاربووە، ئەمەش لەکاتێکدایە لە ساڵی 2021دا داهاتی تۆڕەکە لە سەرووی پێنج ملیارەوە بووە.

کەمکردنی داهاتی تویتەر، لەکاتێکدایە مەسک لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو تویتانەی بەکارهێنەرێک دەتوانێت لە رۆژێکدا بیانبینێت سنورداردەکات. ئەوکەسانەی هەژمارەکانیان لەلایەن تویتەرەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە (ڤێریفای نەکراوە) دەتوانن رۆژانە تەنها 1000 تویت ببینن، ئەوانەی کە پشتڕاستکراونەتەوە 10 هەزار تویت دەبینن.

تویتەر هات چەند مانگێک لەمەوبەر بەکارهێنەرانی ناچارکرد مانگانە بڕەپارەیەک بدەن بۆ ئەوەی هەژمارەکانیان پشتڕاست بکەنەوە یان وەک پێشتر بە پشتڕاستکراویی بمێنێتەوە.

وەک هەوڵێک بۆ چارەسەری کێشەی کەمی داهاتی ریکلامەکانی تویتەر، لیندا یاکارینۆی، کە پێشتر بەرپرسی ریکلامی دامەزراوەی میدیایی NBC جیهانیی بوو، بوو بە بەڕێوەبەری گشتی تۆڕەکە.

دوای گرتنەدەستی پۆستەکەی، یاکارینۆ رایگەیاند، لەمەودوا هەوڵدەدن جەخت بخەنەسەر کاری هەماهەنگیی لەبواری ڤیدیۆ، دروستکردن و بازرگانی.

دەنگۆ هەیە تۆڕەکە لەگەڵ کەسایەتییە سیاسیی و دیارەکان و لەگەڵ تۆڕە میدیایی و هەواڵییەکاندا لەبارەی بەرەوپێشبردنی ئاستی خۆى گفتوگۆ بکات.

تویتەر، تۆڕێکی کۆمەڵایەتی ئەمریکیە، ساڵی 2016 دامەزراوە و ژمارەی بەکارهێنەرانی 238 ملیۆنە لە سەرتاسەری جیهان.

هەواڵی زیاتر

Back to top button