بلینکن لە ئیسرائیلە و رێککەوتنی ئاگربەست تاوتوێدەکات

زووم:

 

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دوا وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتە ئیسرائیل و رێککەوتنی ئاگربەستی غەزە لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە تاوتوێدەکات.

رۆژی سێشەممە بلینکن سەردانی سعودیە و میسری کرد و دواتر چووە قەتەر، شەوى رابردووش گەیشتە ئیسرائیل. چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ بلینکن لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل پرسی ئاگربەستی غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان تاوتوێبکات.

لەدوای هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس لە غەزە، ئەمە پێنجەم جارە بلینکن سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button