دانیشتوانی جیهان هەشت ملیار کەسى تێپەڕاند

قەیرانەکانى ئاو، خۆراک، وەزە و ئابورى بەرۆکى جیهانى گرتووە

بەگوێرەى ئامارەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ 15ی تشرینى 2022 دانیشتووانی زەوی گەیشتە هەشت ملیار کەس، تێپەڕاندنى 12 ساڵى پێویست بوو، ساڵى 2010 ژمارەى دانیشتوانى جیهان گەیشتە حەوت ملیار.

بەگوێرەى ئامارەکان لە ساڵی 2037 دانیشتوانی جیهان دەگاتە نۆ ملیار کەس، لە ساڵانی 2080 بۆ 2100 دەگاتە 10.4 ملیار کەس، لە کاتێکدا، کە لە ساڵی 1800 ژمارەی دانیشتوانی زەوی یەک ملیار کەس بووە، ساڵی 1952 ژمارەی دانیشتوانی زەوی 2.5 ملیار کەس بووە، لە ساڵی 2000 ژمارەی دانیشتوان 6.1 ملیار کەس بووە.

لە ساڵی 2037 دانیشتوانی جیهان دەگاتە نۆ ملیار کەس

 

 

 

 

نەتەوەیەکگرتووەکان خۆشحاڵە و دەڵێت “تێکرای تەمەن بەرزبووەتەوە بۆ 72 ساڵ”.

لە لایەکی دیکەوە ئەم ژمارانە، ترسێکی زۆری لای وڵاتان و خەڵكی سەر زەوی دروستکردووە، چونکە زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان هاوتایە لەگەڵ زیادبوونی قەیرانەکان.

دیارترین قەیرانەکان، کە ئێستا وڵاتانی جیهان بەدەستیەوە دەناڵێنن بریتین لە قەیرانى ئاو، خۆراک، وزە و ئابوری.

بەگوێرەى راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان، ژیانی ساڵانی داهاتوو قورس دەبێت بەتایبەتى لە هەندێک ناوچەی دیاریکراوی وەک وڵاتە عەرەبیەکان و باکوری ئەفریقیا.

بەگوێرەى ئامارى نەتەوەیەکگرتووەکان، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتە عەرەبیەکان تاوەکو ساڵی 2050 دەگاتە نزیکەی 650 ملیۆن کەس، کە ئێستا نزیکەی 450 ملیۆن کەسە.

وڵاتە عەرەبیەکان بە دوای چارەسەری جۆراوجۆردا دەگەڕێن بۆ قەیرانی ئاو و خۆراک، زۆرێک لە وڵاتان سەرقاڵی رێکەوتنن بۆ نمونە رێکەوتنی ئاوی نێوان ئیسرائیل و ئوردن. تەنانەت وڵاتەکانی خلیج و خاوەن سەروەتەکان، بە دوای رێگەیەکدا دەگەڕێن دۆخی ئێستایان بپارێزن.

هەر وەک وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاواش ئێستا بەدەست قەیرانی وزە و ئابوری دەناڵێنن، لە کاتێکدا جەنگی روسیا و ئۆکراینا قەیرانەکانی قوڵتر کردووەتەوە.

جەنگی روسیا و ئۆکراینا قەیرانەکانی قوڵتر کردووەتەوە

چین، هیندیستان و ئەمریکا لە ریزبەندى یەکەمدان لە زۆرى دانیشتوان. ژمارەی دانیشتوانی چین گەیشتووەتە نزیکەی ملیارێک و 450 ملیۆن کەس، دانیشتوانی هیندیستان گەیشتووەتە ملیارێک و 380 ملیۆن کەس، ئەمریکاش 331 ملیۆن کەسە.

عێراق لە ریزبەندى 36هەمینى وڵاتاندا، ژمارەی دانیشتوانی بە 40 ملیۆن کەس و 220 هەزار کەس خەمڵێنراوە.

لە ریزبەندى کۆتایدا هۆلیی سی دێت، کیانێکی سیاسی دانپێدانراوە لە رۆما، ژمارەی دانیشتوانەکەی تەنها 801 کەسە.

ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە 40 ملیۆن و 220 هەزار کەس خەمڵێنراوە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button