رۆیتەرز: بەرهەمی نەوتی عێڕاق لە مانگی نیساندا 6% کەمیکردووە

هۆکارەکەى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستانە

زووم، رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی لە کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ بڵاویکردەوە، بەرهامهێنانی نەوتی عێراق لە مانگی نیساندا بەرێژەی 6% کەمیکردووە.

بەگوێرەى سەرچاوەکە عێراق لە مانگی نیساندا سێ ملیۆن و 938 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بەرهەمهێناوە، کە ئەم بڕەش 262 هەزار بەرمیلی کەمترە لە مانگی ئازار.

ئەم ئاستەش بەو مانایە دێت کە عێراق بڕی 500 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانەی کەمترى لەو بڕە بەرهەمهێناوە، کە لەگەڵ رێکخراوى ئۆپێک پلەس لەسەری رێککەوتووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکرووە، هۆکاری سەرەکی ئەو کەمبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی تورکیاوە. کە دوای بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی عێراق لە دژی تورکیا لە 25ی مانگی ئازار، ئەنقەرە هەناردەی نەوتی هەرێمی بە بڕی 450 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە راگرت.

دەشڵێت، بەهۆی ئەو راگرتنەوە، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەتی هەرێم بەهۆی نەبوونی عەمباری پێویستەوە، کارەکانیان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم راگرت.

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button