رێکخراوی هەنگاو: گۆرانیبێژێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەورۆزەوە دەستبەسەرکرا

زووم…

 

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هونەرمەندێکی خەڵکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ و گۆرانیگوتن تێیدا دەستگیرکراوە.

هەنگاو دەڵێت، لە رێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵی شاری گیەڵانی سەربە کرماشان، کە زیاتر لە 30 هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردبوو، گۆرانیبێژی کورد، بەردین جەعفەری سروودێکی بەجۆشوغرۆشی کوردی گوتووە بە ناوی “پایەدار بمێنی کوردستانەکەم”.

پێشتریش، بە بۆنەی رۆژی ژنان، رۆژی زمانی دایکی، نەورۆز و بەرخۆدانی عەفرین سروودی (ژن، هاوزوان، یەکەشناس و نیشتمان)ـی بە زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوەکە، بەردین جەعفەری رۆژی هەینی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراوە.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button